التدخین

نەخواردنی سەوزە و میوە هۆکارێکی مردنی پێشوەختەیە

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا دەریخستووە کەمی خواردنی سەوزە و میوە هۆکارێکی سەرەکی مردنی پێشوەختەیە.

دەستەی پزیشکانی پسپۆری خۆراک لە ئەمریکا رایدەگەیێنن یەک لە هەر حەوت حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ دەگەڕێتەوە بۆ نەخواردنی سەوزە و میوە بەپێی پێویست.

د. ڤیکتۆریا میلەر، پسپۆری خۆراک و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: سەوزە و میوەکان بە ڤیتامین، ریشاڵ و دژە ئۆکسێنەکان دەوڵەمەندن و کاریگەری ئەرێنییان لەسەر تەندروستی هەیە، بەڵام ئێستا خەڵکی بایەخێکی کەمتر بە خواردنیان دەدەن و زیاتر روو لە خۆراکە ناتەندروستەکان دەکەن.

توێژینەوەکەی پزیشکانی زانکۆی هارڤارد بەرئەنجامی چەندین توێژینەوەی نێودەوڵەتی دیکەیە کە دەریناخستووە، نەخواردنی سەوزە و میوە ساڵانە دەبێتەهۆی مردنی یەک ملیۆن کەس بە جەڵتەی مێشک و مردنی 500 هەزار کەس بە نەخۆشییەکانی دڵ.

پزیشکانی پسپۆری خۆراک رێنماییدەدەن خەڵکی لە ژەمە خۆراکییەکانیان گرنگییەکی زیاتر بە خواردنی سەوزە ومیوە بدەن و لە خۆراکە ناتەندروستەکان دووربکەونەوە بەمەش مەترسیی تووشبوونیان بە چەندین نەخۆشیی کەمدەبێتەوە بەتایبەت نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.

مصدر
سه‌رچاوه‌

مواضيع ذات صلة

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا
بستن