منطقه المستخدم

وەرزشکردن لە خانماندا تووشبوون بە رۆماتیزم کەمدەکاتەوە

زیشکانی زانکۆی میشیگان دەڵێن وەرزشکردن مەترسیی تووشبوونی خانمان بە نەخۆشی رۆماتیزم کەمدەکاتەوە.

پزیشکانی زانکۆ ئەمریکییەکە لە توێژینەوەیەکی نێویاندا پەیوەندیان دۆزیوەتەوە لەنێوان وەرزشکردن لەلایەک و کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون بە رۆماتیزم لەلایەکی دیکە.

د. لاورا دەیڤیدسن، پزیشکی پسپۆری جومگە و شیاندنەوەی پزیشکی و سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت: خانمان لە مەترسییەکی زیاتری تووشبوونن بە رۆماتیزم بەبەراورد بە پیاوان، بۆیە دەبێت بە گرتنەبەری رێگە خۆپارێزییەکان ئەگەری تووشبوونیان کەمبکەنەوە.

پزیشکە پسپۆرەکەی جومگە لە زانکۆی میشیگان روونیدەکاتەوە ئەو خانمانەی بەردەوام وەرزشدەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە رۆماتیزم بەرێژەی %36 کەمدەکاتەوە.

پزیشکە ئەمریکییەکان بە پێویستی دەزانن خانمان رۆژانە وەرزشکردن پشتگوێنەخەن بەتایبەت ئەو وەرزشانەی بۆ پاراستنی جومگەکان بەسوودن وەک مەلەکردن، پیادەڕەویکردن و پایسکیلسواری.

مصدر
سه‌رچاوه‌

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا
بستن